ZNA- هەولێر
عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی نێوەندیی ئێران رۆژی دووشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئێرانی گەیشتە بەغدا.
هیمەتی بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و عێراق ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و چاوی بە مستەفا کازمی و سەرۆکی بانکە عێراقیەکان کەوت.
سەرۆکی بانکی نێوەندیی ئێران، لە کۆتایی سەرادانەکەیدا لەیادداشتێکدا نووسیویەتی: لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بە رێککەوتنی باش گەیشتووین.
سەردانی سەرۆکی بانکی نێوەندیی ئێران لەکاتێک دایە کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران رۆژێک پێشتر هەواڵی دەستلەکاركێشانەوەیان بڵاو کردەوە و خێرا بە درۆخرایەوە.
هاوکات نرخی دۆلاری ئەمریکایی لە بازاڕەکانی ئێران لەبەرانبەر تومەندا جارێکی دیکە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد و هەر دۆلارێکی ئەمریکایی خۆی لە ٣٢ هەزار تومەنی ئێرانی دا.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |