English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا داوا لە گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکات چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەن
2020-10-12 [05:02 AM]

ZNA- هەولێر


دوای ئەوەی گروپە تۆندڕۆکانی عێراق مەرجیان بۆ راگرتنی هێرشە مووشەکیەکانیان بۆ سەر ئەمریکا راگەیاند، وەزارەتی دەرەەوەی ئەمریکا داوای لەم گروپانە کرد چەکەکانیان رادەستی حکومەتی عێراق بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بەیاننامەیەدا دەڵێت،" کردەوە‌ی گروپە میلیشیاکانی عێراقی هەوڵەکان حکومەت بۆ راکێشانی سەرمایەی وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە."

ئەمریکا هەروەها گوتوویەتی، ئەم وڵاتە و هاوپەیمانانی هەوڵەکانی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری ناسەقامگیریی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چڕ کردووەتەوە.

دوای هێرشە پەیتا پەیتا مووشەکیەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز وکردنە ئامانجی کاروانەکانی هەڵگری چەک‌‌وچۆڵی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق، ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا کردبوو.

 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad