English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌رمینیا گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستان بۆ قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن توركیا به‌ مه‌ترسی داده‌نێت
2020-10-12 [05:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا زوهراب مناچاكانیان وتی، گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌ سوریا و لیبیا بۆ قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن توركیاوه‌، ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ چالاكی تیرۆریستی له‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ی به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌رمه‌نییه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ توركیا چه‌كدارانی بیانی له‌ سوریا و لیبیا بۆ ئازه‌ربایجان ده‌گوازێته‌وه‌، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رچاوه‌ ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا باسی له‌وه‌ كرد، له‌میانی پشتبه‌ستن به‌ چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا، ئازه‌ربایجان ده‌بێته‌ شوێنێك هه‌ژموونی توركیا فراوان ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ مۆڵگه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌مان.

ئه‌و وه‌زیره‌ هۆشداری دا له‌وه‌ی، گه‌وره‌كردن و هاندانی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان و پێدانی ڕێڕه‌و بۆ باشوری قه‌وقاز، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی نوێی توندوتیژی و چالاكی تیرۆرستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، نه‌ك ته‌نها له‌ ناوچه‌كه‌مان به‌ڵكو دوورتر له‌مه‌ش.

پێشتریش له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د وتی، له‌ رێگه‌ی توركیا چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كان له‌ سوریاوه‌ بۆ قه‌ره‌باغ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كی روسیا سێرگی ناریشكین وتی، ئه‌و زانیارییه‌ پشتڕاستكراوانه‌ی له‌به‌ر ده‌سته‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی ململانێ ده‌گوازرێنه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قسه‌ هه‌یه‌ ‌سه‌دان چه‌كدار تاكو هه‌زاران توندڕه‌و هاتوون.

 

rt





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad