English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی سەردانی کوێت دەکات
2020-10-13 [07:32 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا  بۆ کوێت کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاژێر 10:00 بگات، هاوخەمی خۆی بە بۆنەی کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابیر دەردەبڕێت، کە رۆژی 29ـی ئەیلوولی رابردوو گیانی لەدەستدا. 

 

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابریش دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی ئەو وڵاتەی کەنداو. 

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە جەخت لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت دەکاتەوە. 

 

لە چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و کوێت لە بەهێزبوونی بەردەوامدا بوون. لە ساڵانی 2013 و 2015دا سەرۆک بارزانی سەردانی کوێتی کرد و لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد جابر، میری ئەو کاتەی ئەو وڵاتەی کەنداو کۆبووەوە.

 

 نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا هانی وەبەرهێنەرە کوێتییەکان دەدات بۆئەوەی سەرمایەکانیان بهێننە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنانی زیاتر لێرە بکەن. 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad