English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا سەردانی دھۆکی كرد
2020-10-13 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ کونسوڵی گشتی ڕۆب واڵەر سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد. لەگەڵ پارێزگاری دھۆک عەلی تەتەر کۆبووەوە و گفتوگۆی دۆخی سیاسیی و ئابووری پارێزگاکە و بەرنامەی گەشەپێدانی داھاتوویان کرد. کونسوڵی گشتی سوپاسی پارێزگای دھۆکی کرد بۆ لەخۆگرتنی ھەزاران ئاوارەو پەنابەر لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش و، ستایشی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کرد لە نێوان گروپە ئاینی و ئیتنیەکانداو ھەرەوەھا تیشکی خستەسەر گرنگی ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین. کونسوڵی گشتی و پارێزگار ھەروەھا گفتوگۆی دۆخی ھەنوکەی تایبەت بە پەتای کۆرۆناشیان کرد.

 

 لە میانی سەردانەکەی بۆ دھۆک، کونسوڵی گشتی ھاوڕێیەتی نوێنەرانی پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و ھەروەھا وەزیری تەندروستی دکتۆر سامان بەرزنجی و پارێزگار عەلی تەتەری کرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکەی تازە دروستکراوی تایبەت بە جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا. یەکە ٢٠ قەرەوێڵەییەکەی تایبەت بەکۆرۆنا بۆ لەخۆگرتنی حالەتە زۆر سەختەکانی نەخۆشانی کۆرۆنا دیزاین کراوەو لە داھاتوشدا بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو چارەخوازانە بەکاردێت کە نەخۆشیەکانی تری سیەکانیان ھەیە. یەکەکە لەلایەن پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دروست کراوەو پارەکەشی لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیەوە دابین کراوە.

 

 کونسوڵی گشتی ھەرەوھا سەردانی زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستانی کردو لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە دکتۆر ڕانداڵ ڕۆدس کۆ بووەوە. کونسوڵی گشتی مینحەیەکی بە بڕی چوار ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ستایلی خوێندنی باڵای ئەمەریکی بۆ زانکۆکە ڕاگەیاند کە دەیان زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی لۆکاڵی دابین دەکات و پشتیوانی دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە متمانە وەرگرتنی زانکۆکەو ھەرەوھا پەیوەندی دوور مەودا لە نێوان زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان و شەش زانکۆی ئاست بەرزی ئەمەریکی دادەمەزرێنێت. دواتر، کونسوڵی گشتی و دکتۆر ڕۆدس میزگردێکیان لەگەڵ گروپێک خوێندکاری زانکۆکە ڕێکخست.

 

 کونسوڵی گشتی گەشتەکەی دھۆکی بە سەردانێکی کورت بۆ ئەشکەوتی چوارەستین کۆتایی پێھێنا، کە لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی  دھۆکەوە،  دکتۆر حەسەن ئەحمەد قاسم، ڕێنوێنی کرا.





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad