ZNA - ههولێر دوای ئەوەی تورکیا کەشتیەکی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد بەمەبەستی گەڕان بەدوای گازی سروشتیدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس داوای لە ئهنقهره کرد سنوورێک بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامی و کارە وروژێنەرەکانی لە دەریاکە دابنێت.
ماس کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەم بابەتە سەردانی یۆنان و قوبرس دەکات لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەر بەڕاستی تورکیا دەست بکات بە گەڕان بەدوای گازی سروشتیدا لەو ناوچە دەریاییانەی کە ناکۆکییان لەسەرە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی دووبارە شکستهێنانی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا."
ماس وتیشی " ئەگەر حکومەتی تورکیا گرنگی بە دانوستان دەدات ئەوا دەبێت ئەنقەرە کۆتایی بە کارە وروژێنەر و تێکدەرەکانی بهێنێت."
ڕۆژی دوشەممە تورکیا ڕایگەیاند دووبارە کەشتی عروج ڕیس ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات بۆ گەڕان بەدوای گازی سروشتیدا، بەم کارەشی گرژییەکانی لەگەڵ یۆنان و قوبرس دووبارە نوێکردەوە.
ماس ئەوەشی خستەڕوو وڵاتەکە بە هەریەک لە یۆنان و قوبرسی ڕاگەیاندووە کە ئەڵمانیا تەواو پاڵپشتیان لێدەکات و داواشی لە تورکیا کرد چیتر گفتوگۆکان لەگەڵ یۆنان تێک نەداتەوە " بەو ڕێوشوێنە یەکلایەنانەی کە دەیگرێتەبەر."
voa
ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە |