English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لەسەر سێ خاڵ  رێکدەکەون 
2020-10-13 [02:23 AM]

ZNA – ھەولێر 



ئەمڕۆ لە بەغدا، لە سێیەم کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازی و کاری ئەمنیی ھاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لیژنەکە لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٣-١٠-٢٠٢٠) راگەیەندراویکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، کە تێیدا ھاتووە "لەو کۆبوونەوە ھاوبەشەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو کەیسە ئەمنییانە کران کە گرنگن بۆ ھەردوولا بەدرێژایی ھێڵی جیاکەرەوەی ھێزەکانی فیدراڵی و پاسەوانانی سنووری ھەرێمی کوردستان".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە لیژنەکە لەسەر سێ خاڵ رێککەوتوون، بەمشێوەیە:
یەکەم: دەستکردن بە کردنەوەی سەنتەرێکی سەرەکیی ھەماھەنگیی ھاوبەشی بەغدا و ھەولێر.

دووەم: پێکھێنانی لیژنەی ئەمنی و سەربازی و مەیدانیی ھاوبەش بۆ ھەڵسەنگاندنی تەحەدییە ئەمنییەکان بەپێی شوێنی ئۆپەراسیۆن و میحوەرەکان، ھەروەھا ئامادەکردنی نەخشەڕێگەیەک بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.

سێیەم: دەستکردن بە کاری ئەمنی و سەربازی لە کەرتی دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی ئەمنیی ھاوبەش و رێککەوتن لەسەر چۆنییەتی کارکردنی بازگەکان، خاڵەکانی پەیوەندیی ھاوبەش، پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییە ھاوبەشەکان لەدژی تیرۆر و تاوان.

لیژنەی باڵای ئەمنیی ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، دوو ساڵە دامەزراوە و کۆبوونەوەی دەوریی ھەیە؛ جارێک لە ھەولێر و جاری دواتر لە بەغدا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٣-١٠-٢٠٢٠) پێش بەڕێکەوتنی شاندەکە بۆ بەغدا، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندبوو "کۆبوونەوەی ئەمجارەمان لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی ھەماھەنگی لە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و وەزارەتی بەرگری عێراقە، گفتوگۆ لەسەر ھەماھەنگییەکان دەکەین، لەو ناوچانەی داعش کردەوەی تیرۆرستییان تێدا ئەنجامدەدات".
جەبار یاوەر، راشیگەیاندبوو "پێشتر لەسەر ئەم میکانیزمە گفتوگۆمان کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەمانەوێ بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە بدەین، ئەگەر رێککەوتین لەسەر میکانیزمەکە، دەست دەکەین بە ھەنگاوی کردەیی".

ی.ا
سەرچاوە | k٢٤

 





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad