English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : ٤٢٩ تووشبووی کۆڕۆنا چاکبوونەوە 
2020-10-13 [02:46 AM]

ZNA – ھەولێر 



وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا ٩٠٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و ٢٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە؛ ھاوکات ٤٢٩ تووشبووش لە تووشبووانی پێشوو چاکبوونەتەوە.

لە راگەیێندراوی ژمارە ٢٣٠ی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٤ کاژێری رابردوودا پێنج ھەزار و ٦٠٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشکنینی ٩٠٠ کەسیان پۆزەتیڤ بوون، بەپێی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

سلێمانی: ٣٣٤ تووشبوو
ھەولێر: ٣١٧ تووشبوو
دھۆک: ٢٣٠ تووشبوو
ھەڵەبجە: ١٩ تووشبوو

ھەر لەو ماوەیەدا ٤٢٩ تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، کە بەپێی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون:

دھۆک: ٢٥٠ کەس
ھەولێر: ١٠٤ کەس
سلێمانی: ٦٢ کەس
ھەڵەبجە: ١٣ کەس

٢٢ تووشبووی کۆرۆناش لە ٢٤ کاژێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بووە:

سلێمانی: ١٠ کەس
دھۆک: ٦ کەس
ھەولێر: ٤ کەس
ھەڵەبجە: ٢ کەس

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتیی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ٥٧ ھەزار و ٣٦٥ کەس، لەو ژمارەیە ٣٥ ھەزار و ٧٠٥ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و دوو ھەزار و ٤٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad