English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "The Eight Hundred" لە سینەماکاندا
2020-10-11 [03:21 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی "The Eight Hundred" لە سینەماکانی چین بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە چیندا گەیشتووتە 442 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نمایشکردنی فیلمە سینەماییەکان هەبووە.

 

چیرۆکی فیلمەکە لە رۆمانی هیلمەر جوان وەرگیراوە و باس رووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان لەشەکری چینی و ژاپۆنی لە شەنگەهای لە سییەکانی سەدەی رابردوو دەکات.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی گۆن هویە و تەواوی دیمەنەکانی بە کامێرای ئای ماکس وێنەگیراون و یەکەم فیلمی چینییە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و لە ماوەی 14 رۆژدا توانی ئەو داهاتە بەدەست بێنێت.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad