English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لەباغۆزی سوریا دروست دەکات
2020-10-14 [07:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


میدیای رووسیا رایگەیاند سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە باغۆزی سووریا لە دەروبەری دێرەزوور.

ناوچەکە لەدەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دایە، دەبێتە هەنگاوێکی نوێی واشنتن بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بەشێکی ناوچەکانی سووریا بە هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە، لەکاتێکدا سەربازانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا چەند ساڵێکە بە هاوبەشی هەسەدە کە یەپەگە پێکهێنەری سەرەکییەتی، شەڕی داعش دەکەن.

ئەمریکا چەند بنکەیەکی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەیە، یەکێکیان بنکەی قەسر کە لە رۆژهەڵاتی تل تەمر و سەر رێگەی ئێم فۆر، ئەو بنکەیە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش بەکاریدێنێت، هاوکات بنکەیەکی سەربازیشی لە کۆبانێ و لە نزیک سنووری تورکیا هەیە، لە دێرەزووریش بنکەیەکی لە ناو کێڵگەی ئەلعەمری نەوتی داناوە، کە گەورەترین بنکەی سەربازییە، جگە لەو بنکەیەکی دەکەوێتە نزیک کێڵگەی تنەکی نەوتی لە دێرەزوور و بنکەی روەیشد کە دەکەوێتە سێگۆشەی بادیە و پارێزگاکانی حەسەکە، رەققە، دێرەزوور بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە دانانی بنکەکەی باغۆز دەبێتە چوارەم بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دێرەزوور.

هاوکات لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریاش، ئەمریکا هاوبەشی دەکات لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی تنەف کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووریی نێوان سووریا، ئوردن و عێراق .





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad