English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا ٣٨ملیۆنی تێپەڕاند
2020-10-14 [08:17 AM]

ZNA – ھەولێر


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە، 38 ملیۆن و 364 هەزار و 519 کەس و ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، یەک ملیۆن و 90 هه‌زار و 811 كه‌س.

ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، 38 ملیۆن و 364 هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "وۆڵمیته‌ر" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و 90 هه‌زار و 811 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، 38 ملیۆن و 364 هه‌زار و 519 كه‌س، 28 ملیۆن و 851 هەزار و 704 تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و 422 هەزار و چوار کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە‌ تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، هەشت ملیۆن و 90 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و 220 هەزار و 873حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad