English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
2020-10-14 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق .

 

لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

 

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

 

سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad