English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی حکومەت: سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت
2020-10-14 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی ئەنجامداو سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە رایگەیاند " پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت."

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 تاوەکو ئێستا شەش مووچەی داوە. لەبەرئەوە حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 5 و 6 و7 نەناردووە و لەبەرئەوە بووە کە مووچە دواکەوتووە.

پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند بوو کە 320 ملیار دینارەکەی بەغدا، گەیشتووەتە بانکی ناوەندی هەرێمی کوردستان و پێدەچێت سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بەپێی نووسراوێکی حکومەتی عێراق کە واژۆی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە و لە رۆژی 13-10-2020 دەرچووە، ئاماژە بە ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کراوە، تێیدا هاتووە کە پارەکە بۆ مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

 

 





ئەم هەواڵە 646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad