|
ZNA-ھەولێر دوێنێ کۆمپانیای (Apple) لە کۆنگرەی (Hi,Speed) مۆبایلی (iPhone ١٢ Pro) و (iPhone ١٢ Pro Max) نمایش کرد مۆبایلی (iPhone ١٢ Pro) خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی (٦.١) ئینج ھەروەھا (iPhone ١٢ Pro Max) خاوەن ڕوونمایەکی گەورەترە بە قەبارەی (٦.٧) ئینج ھەروەھا بەھەمان شێوە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی (٥G) دەکەن ھەروەھا لە پشتەوە خاوەن (٣) کامێرای بە ھێزن لە جۆرەکانی (Wide) بە ڕوونی (١٢) مێگاپێکسل ھەروەھا (Telephoto) و (Ultra-Wide) ھەروەھا جۆرە ھەستەوەرێکی دیکە لە پاڵ کامێراکانی مۆبایلەکەدا بوونی ھەیە بە ناوی (LIDAR Scanner) کە تایبەتە بە ڕاستی خەیاڵی (AR) ھەروەھا جۆری وێنە ڕووناکییە کەمەکان بۆ شەش ھێندە زیاد دەکات ھەروەھا تایبەتمەندی (Night Mode) کارا دەکات ھەروەھا پشتگیری لە تایبەتمەندی (MagSafe) دەکات بۆ باشترکردنی بارگاویکردنەوەی بێوایەر ھەروەھا تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردوە بە ناوی (Apple ProRAW) کە ئەم تایبەتمەندی لە مۆبایلەکانی (iPhone ١٢ Pro) و (iPhone ١٢ Pro Max) بوونی ھەیە کە ڕێگەت پێ دەدات ڤیدیۆ بە شێوەی (HDR) ھەروەھا بە ھاوکاری (Dolby Vision HDR) ھەروەھا بە ڕوونی (٤K ٦٠ fps) بگریت ھەروەھا چوار رەنگی ھەیە وەک ئاڵتونی و ستیلی بێخەوش و شینی ھەروەھا برگەی ناوەکیەکی لە (١٢٨) و (٢٥٦ ) و (٥١٢) گێگابایت دەستپدەکات ھەروەھا بە نرخی دەستپێکی (٩٩٩$) بۆ (iPhone ١٢ Pro) ھەروەھا (١٠٩٩$) بۆ (iPhone ١٢ Pro Max).
ئەم هەواڵە 1636جار خوێندراوەتەوە |