English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات
2020-10-14 [01:53 AM]

ZNA – ھەولێر 


 ڕۆژی چوارشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤێن ھیکس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی عێراق و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ژیانی گشتیی لە ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ کرا. ھەروەھا ڕۆشناییش خرایە سەر مەترسییەکانی تیرۆر و ئەو تەحەددیاتەی ڕووبەڕووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبنەوە. 

ھەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەستخۆشی لە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال کرد کە لەنێوان حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەستراوە و ھیوای ئەوەی خواست ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت. 

پەیوەست بەم بابەتەوە سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتەکەی مستەفا کازمی و ڕێککەوتنی شنگال دووپات کردەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە ئەو تەحەددیاتە نەمێنن کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان. 

ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
 





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad