English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرمەنستان بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئازەربایجان
2020-10-14 [03:50 AM]

​ZNA - هەولێر


حکمەت حاجی‌ئۆف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە توویتێکدا نووسیویەتی، هێزەکانی ئەرمەنستان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شاری تارتاری ئازەربایجان بە چڕی تۆپباران دەکەن.

حاجی‌ئۆف نووسیویەتی: ئەرمەنستان پابەندی ئاگربەستی مرۆیی نییە و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە سیاسەتێکی دووفاقی پەیڕەو دەکەن.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان کرد، پابەندی راگەیاندنی ئاگربەستبن.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان رایگەیاندبوو، تاوەکو تورکیا سیاسەت و هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە شەڕی نێوان هەردوو  وڵات دەگۆڕێت، ئەوان لە هێرشی سەربازی دژ بە سوپای ئازەربایجان بەردەوام دەبن.

 





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad