ZNA - هەولێر
هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دەلێة لەماوەی شەش ساڵاندا زیاتر لە ١١٠ هەزار کیلۆمتری چوارگۆشمان لە سووریا و عێراق لەدەست داعش رزگار کردووە.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش رایگەیاند لەم ماوەیەدا نزیکی ٨ ملیۆن کسیشمان لە دەست داعش نەجات داوە.
هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی تشرینی یەکەمەی ساڵ ٢٠١٤ لە سووریا عێراق دەستیان بە هێرش بۆ سەر داعش کرد و دوای لە نێوبردنی خەلافەتی ئیسلامیی عێراق و شامیش درێژەیان بە هێرشکردن بۆ سەر پاشماوەکانی داعش دا.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |