English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕووداوێڪی ھاتوچۆدا ڪەسێک گیانی لەدەستدا
2020-10-14 [05:59 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ڕووداوێڪی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەنزیک یەڪتربڕی حاجیاوا - چوارقوڕنە ڕوویدا ڪەتیایدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی قەمەرە گیانی لە دەستدا، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشڪی دادوەری ڕانیە گراو دوای توێڪاری ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪرایەوە.

رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە ڕووداوێڪی ھاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەنزیک یەڪتربڕی حاجیاوا - چوارقوڕنە ڕوویدا ڪەتیایدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی قەمەرە جۆری(ھیوندا اکسیند) بەناوی (ب، ع، ڕ) تەمەن ۲٤ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا گیانی لەدەستدا.

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گووتی: تەرمی ناوبراو رەوانی پزیشکی دادوەری رانیە کرا، دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪرایەوە.

 ھەروەھا رائید، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پەراوی لێڪۆڵینەوە لەلایەن بنکەی پۆیسی ماکۆک بۆ ڕووداوەڪە ڪراوەتەوە لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad