English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: ئەو تۆمەتبارەی دزی لە دوو مارکێت کردبوو دەستگیر کرا
2020-10-14 [06:02 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، کە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نووسینگەکانی باکوور و رۆژئاوا، ئەو تۆمەتبارەی بە دوو کاژمێر دەستگیر کرد کە دزی لە دوو مارکێت کردبوو.


رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نووسینگەکانی باکوور و رۆژئاوا، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە بڕینی دوو مارکێت، یەکێکیان لە گەڕەکی دۆلاراوە و ئەوەی تریش لە گەڕەکی سەربەستی ٣٢ی پارک، کە ھەڵسابوو بە دزینی بڕی ھەشت ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار و دزینی کارتی مۆبایل بە بڕی ٢ ملیۆن دینار و ھەروەھا بردنی کۆمەڵێک کەلوپەلی مارکێتەکان بە بڕی ٢٠٠ ھەزار دینار.


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێ گووتی: ئەو تۆمتبارە جامی دوو ئۆتۆمبێلی شکاندبوو، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکھێنا و لە ماوەی دوو کاتژمێردا کەسێکیان بە ناوی (ک.ح.س) بە تۆمەتی بڕینی مارکێتەکان، دەستگیر کرد.


ھەروەھا رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا و بەپێی ماددەکانی (٤٤٣) و (٤٤٤) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رادەستی دادگا کرا.


رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad