English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
2020-10-14 [09:13 AM]

ZNA- هەولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/10/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ستيفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى عێراق به‌گشتى و سه‌ختيى دۆخى ئابوورى به‌تايبه‌تى و چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا خواستى به‌رده‌واميى هاوکاری و هاوبه‌شيى نێوانيان و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا دووپات كرده‌وه‌. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتی‌ به‌ريتانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگيرى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان، هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌ردوولا بۆ ته‌واوى كێشه‌كانيان بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانيش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى ناوخۆى عێراقى به‌ كليلكى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا.

دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى و چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى مايه‌ى به‌ياخى‌ هه‌ردوولا، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad