English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر دووەم گەورە تۆمەتباری ده‌ستگیر كرد
2020-10-15 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ھەولێر یەکێک لە گەورەترین تۆمه‌تبارەکانی لە ھەولێر ده‌ستگیرکرد، کە بە شەش ماددەی یاسایی تۆمەتبارە و، ئێستا دۆسیەکەی رەوانەی دادگا کراوە. لە ماوەی یەک ھەفتەشدا ئه‌مه‌ دووەم تۆمەتباری گەورەیە، كه‌ دەستگیرکردنه‌كه‌ی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت.

ئەم تۆمه‌تباره‌ بە ماددەکانی 405 بڕگەی 31 و 342 و 421 و ماددەی 14ـی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، لەگەڵ دوو ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارە.

تۆمەتبارەکە ناوی (س. ر. ح.)ـە و لەگەڵ دەستگیرکردنی بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە.

پێشتیریش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە چەندین بەڵگەنامەی ساختەی پێبووە.

له‌ 12/10/2020 پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد، دوای لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی و ساختەكاری و چاودێری چڕ توانرا لە شاری ھەولێر تۆمەتبارێك بەناوی (ش.ع.م) دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دابگیرێت كە تابلۆی ساختەی پێوەبووە، لەگەڵ چەكی جۆرۆ كلانشیكۆف و دەمانچە و چەند ئامێرێكی بێ تەل و ناسنامەی سەربازی بە پلەی رائید لە دژەتیرۆری عێراقی، دوای پشكنینی شوێنی حەوانەوەی 229 مادەی جۆراوجۆری ساختە دەستی بەسەر داگیرا.

وەك لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی پێكراوە، تۆمەتبارەكە مۆر و بەڵگەنامەی ساختەی دروستكردووە كە تایبەتن بە حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و كونسوڵخانەكان و خاڵە سنوورییەكان، ھەروەھا چەندین ناسنامەی سەربازیی و كڵێشەی دادگا و چەندین نووسراوی ساختەشی بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وەرگێڕاوە.

 





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad