ZNA - ههولێر
دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە رایانگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق رایانگەیاندووە "هەموو گەشتیارانمان ئاگاداردەکەینەوە گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکاتەوە، گەشتەکان لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات و هەفتانە حەوت گەشتی دیکە دەبێت لە هەردوو لاوە".
ماوەی چەند مانگێکە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراوە و دواهەمین بڕیاری دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان تورکیا و عێراقدا، رۆژی یەکی ئەم مانگە بوو.
ئەم هەواڵە 1054جار خوێندراوەتەوە |