ZNA - هەولێر
دەزگای هەواڵگریی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە هێزەکانی ئەم دەزگایە لە فەرماندەیی عەمەلیاتی دیالە گەورەترین باری هێنانی دەرمانیانیان لە ئێرانەوە دەست بەسەرداگرتووە.
بەیاننامەکە کە سەرلەئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: ١٩ کانتینەر و سەدان هەزار دەرمان کە بایی سەدان هەزار دۆلارە لە رێگەی نیسمیە لە خانەقینی پارێزگای دیالە دەستی بەسەردا گیراوە.
بە پێی ئەم هەواڵە شۆفێری هەموو لۆریەکانی ههڵگری ئەم بارانە دەسبەسەر کراون.
ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە |