English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی وڵاتێك دەستی لەکار كێشایه‌وه‌
2020-10-15 [02:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە سەرۆکی قرغیزستان سورۆنبای جینبێکۆڤ پاش 10 ڕۆژ لە نائارامیەکانی دوای هەڵبژاردنە كێشه‌ لەسەرەکان دەستی لەکار کێشایەوە و گوتی ئەو دەیەوێت ڕێگری لە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران بکات کە داوای دەستلەکار کێشانەوەیان دەکرد.

قرغیزستان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 4ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا لە ئاژاوەدایە، ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنی هاوپەیمانیەکەی جینبێکۆڤیان ڕەت کردەوە.

دوای ئەوەی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بەسەر باڵەخانە حکومییەکاندا گرت دەسەڵات ئەو دەنگدانەی پوچەڵکردەوە.

جینبێکۆڤ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند دەستلەکار دەکێشێتەوە، بەڵام ئەم هەفتەیە دەستلەکارکێشانەوەکەی دوواخست و گوتی هەتا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەسەر کار دەمێنێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە جینبێکۆڤ بژاردەی پەرلەمان سەدیر جاپارۆڤ، ئەو نەتەوە پەرستەی کە هەفتەی پێشو پشتیوانانی لە زیندان ئازادیان کرد، وەکو سەرۆک وەزیر پەسەندیان کرد. جاپارۆڤ و شوێنکەوتووانی داوای ئەوەیان کرد جینبێکۆڤ دەستلەکار بکێشێتەوە.

قرغیزستان، وڵاتێکی بچووکی ئاسیای کۆماری پێشوی سۆڤیەتە کە سنوری لەگەڵ چیندایە. چەندین ساڵە ئەو وڵاتە نائارامییەکی زۆری سیاسی بەخۆوە بینیوە. جینبێکۆڤ سێهەم سەرۆکە لە ساڵی 2005 وە بە سەرهەڵدانی جەماوەری لەسەر دەسەڵات لابدرێت.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad