English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە سی قۆناخدا ئۆردووگاکانی پەنابەران دادەخات
2020-10-15 [09:13 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری کاروباری کۆچبەران و ئاوارەکانی عێراق دەڵێت، لە پڕۆژەیەکی سێ‌ قۆناخیدا هەموو ئاورەکانی پارێزگای ئەنبار دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

وەزیری کاروباری کۆچبەران و ئاوارەکانی عێراق دوای کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ وزیری پلان‌دانانی عێراق و وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان و و پارێزگاران و بەرپرسانی سەربازیی هەولێر و بەغدا لە پرێسکۆنفرانسێکدا گوتی خشتەیەکی زەمەنی بۆ داخستنی ئۆردوگاکان دیاری کراوە.

وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش لەم پرێس‌کۆفرانسەدا جەختی کردوە حکومەتی ناوەندیی عێراق ئەوجۆرەی پێویستە بە کاروباری ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان راناگات و تەنیا ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەدی پێداویستییەکان ئاواران دابین دەکات و دابین کردنی بەشی زۆری تێچووی پەنابەران  لەسەر شانی هەرێمی کوردستانە.

 

 





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad