English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئەوەی گۆران بگەرێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان، چی لەسەریان پێویستە ؟
2016-03-14 [06:19 AM]

________ نیاز حاجی _________


رێكارەكان لەبارەی  یوسف محمد و وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، تەنها كاردانەوەیەك بوو بەرامبەر هەندێك هەلسوكەوتی (هەرزەكارانە و كۆنەقین و هەڵپەرستانە و فاشستانە)ی رێكخەری بزوتنەوەی گۆران، بۆ ئەوەی دۆخەكە ئاسایی بێتەوە، لەسەر گۆران پێویستە، بە جورئەتەوە دان بەم هەلوێستە چەوتانەی رێكخەرەكەیان بنێن و بە یەكجاری دەستبەرداری ئەم جۆرە هەلسوكەوتانە بن .

ئەوان دەرفەتیان پێدرا لە حكومەتی هەرێم بەشداربن و جومگەی هەستیار و كاریگەریان پێدرا، وەك وەزارەتەكانی دارایی و پێشمەرگە و سەرۆكی پەرلەمان، هەروەها لە بەغدا بە ۹ كورسیەوە، پارتی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتێكی لە سەر پشكی خۆی پێبەخشین، بەلام ئەوان بە نەفەسی ((پێیەك لە دەسەلات و پێیەك لە ئۆپۆزسیۆن )) رەفتاریان كرد، بەوەشەوە نەوەستان، دەستیان بە بارگاویكردنی شەقام  كرد تا دۆخی كوردستان بشێوێنن، مندالیان ناردە سەربارەگاكان و شەقامەكانیان كردە شوێنی بەردەفركانێ، خوێن رژا، كونسولی ئێرانیان هێنایە پەرلەمان، زانیاری و داتای هەڵەیان دایە بەغدا تا ناكۆكیەكان قوڵتربكەنەوە، هەولی ساردكردنەوەی پێشمەرگەیان دا تا سەنگەرەكان چۆڵ بكەن، خۆپیشاندانی درۆزنانەیان بە ناوی پێشمەرگە رێكخست، میدیایەكی نابەرپرسیان ئاراستەكرد دژی حكومەتی هەرێم، بەرنامەی رفاندن و كوشتنی دیپلۆماتەكانیان دانا، میلیشیای چەكداریان دروست كرد، بۆری نەوت و غازیان تەقاندەوە، ئیرهابێكی فكری مەیرسیداریان دژی لایەنگرانی یەكێتی و پارتی و یەكگرتوو بەرپاكرد، هەولی جیاكردنەوەی سلێمانی و دابەشكردنی هەرێمیان دا بە دەست تێكەڵكردن لەگەل پەكەكە، رەشبینیان بلاوكردەوە و هەولی كوشتنی ئومێدی خەلكیان دا، لەسەر شەپۆڵی ولاتانی دژ بە خواستی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاوەكانی خۆیان رێكخست .... هتد

ئەوانەی سەرەوە، كەمێكی ئەو هەڵویست و هەنگاوە دوژمنكارانە بوون كە خودی نەوشێروان مستەفا لەپشتیانەوە بوو، وەك كاردانەوە و پاراستن و لەدەست دەرنەچونی دۆخەكە، بریاری دەركردنیان لە حكومەت و پەرلەمانی لێكەوتەوە ، بۆیە ئەگەر گۆران دەیەوێت بگەرێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی كوردستان لەسەری پێویستە :

یەكەم: دان بەشكست خۆیان بنێن و پەشیمان بوونەوەی خۆیان لەو كارە تێكدەرانەیەی رابردوویان بهێنن و داوای لێبوردن لە خەلك و حزبە سیاسیەكان و دۆستانی كورد بكەن .

دووەم: بۆ داهاتوش دەستبەرداری بیرۆكەی تێكدەرانەی خۆیان بن.

سێیەم: بیر لە گەرانەوەی یوسف محمد نەكەنەوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان .

چوارەم: حكومەت بنیات بنرێتەوە دوای ئەنجامدانی رێكەوتنێكی نوێ .

بێ ئەو چوار خاڵە هەرگیز گۆران ناتوانێت بەشدار بێتەوە لە پرۆسەی سیاسی هەرێم .





ئەم هەواڵە 3196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad