ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی تۆم کروز، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاییە و لەو شارە سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمە نوێێەکەیەتی.
بەشێک لە دیمەنەکانی بەشی حەوتمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Mission Impossible لە سەر شەقامێک لە رۆما وێنەگیران.
لەو دیمەنەدا پۆلیس بە دوای ئۆتۆمبێلێک دەکەوت و رووداوێکی هاتووچۆ بەهۆیەوە دروست بوو.
Mission Impossible یەکێک لە زنجیرە فیلمە سینەماییە بەناوبانگەکانی سینەمای هۆلیوودە و کروز لەرێگەیەوە ناوبانگییەکی جیهانی بەدەستهێناوە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |