ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی "Mulan" لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا
کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە داهاتی بەپێی پێشبینییەکان نەبوو و لەم هەفتەیەدا کۆی داهاتی گەیشتە 40 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
فیلمەکە بەشێوازی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە و چیرۆکەکەی لە زنجیرەیەکی کارتۆنی وەرگیراوە کە لە 1998 بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێک نمایشکردنی دواخراوە و دواجار بڕیاردا لە پێگەی دیزنی پڵە بڵاوبکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |