ZNA – هەولێر
کۆمپانیایUniversal Pictures فیلمی سینەمایی "The Others" دووبارە بەرهەمدەهێنێتەوە کە ساڵی 2001 بڵاوکرایەوە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئەلیخاندرۆ ئامینابارە و هەریەک لە نیکۆڵ کیدمان و کریستۆڤەر ئیکلیستۆن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەکتەر و بەشێک لە ستافی کاری ئەو فیلمە ترسناکە گۆڕانکاریان بەسەرهاتووە.
فیلمەکە باس کەسێک دەکات بەناوی گریس کە کەسێکی بڕوادارە و لەگەڵ دوومنداڵەکەیدا لە کۆشکێک دەژێت و لە چاوەڕوانی هاوژینەکەیدایە لە جەنگ
بگەڕێتەوە.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |