English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جال گادۆت 10 ملیۆن دۆلار بۆ "Wonder Woman 1984" وەردەگرێت
2020-10-13 [08:19 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمایی گال گادۆت، لە نوێترین فیلمیدا بەناوی "Wonder
Woman 1984" بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک کرێ وەرگرتووە.


ئەو ئەکتەرە لە بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Wonder Woman"
کە لە 2017ـدا بڵاوکرایەوە، تەنها 300 هەزار دۆلاری وەگرت، بەڵام بەهۆی
زۆری داهاتی فیلمەکە، بڕیاریاندا لە بەشی دووەمدا بەم رێژەیە پارەکەی بۆ
زیاد بکەن.


فیلمەکە بەرهمی کۆمپانیای Warner Brosـە و داهاتی لە سینەماکاندا 821 ملیۆن
دۆلاری ئەمریکییە.


بەم دواییە ترەیلەری نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاوکرایەوە، وەک
ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی لە سینەماکاندا.

 





ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad