English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"کۆچەری بچکۆل" لە فیستیڤاڵی ساوپاولۆ نمایش دەکرێت
2020-10-13 [08:55 AM]

ZNA - تاران


فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی بەتین قوبادی، لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ  نمایش دەکرێت.

 

فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەتین قوبادی، لە بەرهەمهێنانی محەمەد ئەحمەدی و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ساوپاولۆ  لە بەرازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.

 

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەرشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" رۆڵیان بینیوە.

 

"کۆچەری بچکۆل" دووهەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی بەتین قوبادییە لە دوای فیلمی سینەمایی "مەردان" کە لە ساڵی 2015 نوێنەری وڵاتی عێراق لە هەشتاد و حەوتەمین خولی رێوڕەسمەکانی خەڵاتی ئۆسکار بوو و دوای نمایش لەسەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیهان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی دنیادا، چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

 

فیستیڤاڵی فیلمی ساوپاولۆ  بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بەرازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە رۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

 

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad