ZNA – هەولێر
ئەکتەری میسری مەحموود یاسین ، تەمەنی 79 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە بەهۆی نەخۆشییەوە ماوەی حەوت ساڵ لە کاری هونەری دوورکەوەتەوە
و چەندین جار دەنگۆی مردنی بڵاوکرایەوە.
مەحموود یاسین ساڵی 2014 نەخۆش کەوت، لە کاتێکدا بڕیاربوو لەگەڵ عادل ئیمام
لە زنجیرەیە تەلەڤزیۆنیی "صاحب السعادة" رۆڵبگێڕێت.
ئەو ئەکتەرە لە چەندین بەرهەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی
سەرەکی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |