ZNA – هەولێر
نوێترین ڤیدیۆکلیپی گروپی کچانی کۆریا بلاک پینگ بەناوی "Lovesick Girls" بینەرێکی زۆری هەیە.
ئەم بەرهەمە لە ماوەی 15 رۆژدا ژمارەی بینەرانی گەیشتە 170 ملیۆن بینەر لە یوتیوبدا و زیاتر لە نۆملیۆن لایکی بۆ هاتووە.
لەلایەکی دیکەوە نوێترین ئەلبوومی گۆرانیی بلاکپینگ لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا لە ریزبەندی یەکەمی پلاتفۆرمی ئایتونزدا هات.
ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گرووپە بەناوی "The Album"یە و لە 2 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و لە هەشت تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە خانمە راپەری ئەمریکی، کاردیبی لەگەڵ گرووپی بلاکپەین گۆرانییەکی نوێی تۆمارکردووە و لەو ئەلبوومەدایە.
لە مانگی ئابی رابردوو گرووپی بلاکپەین لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژی ئەمری کیسیلینا گۆمێز ڤیدیۆکلیپێکیان بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |