ZNA – هەولێر
وێنەگرتنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی باتمان بەردەوامە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە لێڤەرپول لە بەریتانیا کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت، ئەگەرچی رێنمایی تووند لەبارەی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە گیراونەتە بەر، بەڵام ساتفی فیلمەکە بەردەوامە لە وێنەگرتن.
بەهۆی ئەوەی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە رۆبێرت پاتینسۆن تووشی کۆرۆنا ببوو، کاری وێنەگرتنی فیلمەکە بۆ ماوەی دواخرا.
هەر بەم هۆیەوە بڵاوکردنەوەی فیلمەکەش لە 2021 بۆ 2022 دواخرا.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |