English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەدەیان ئازەری بوونە قوربانی مووشەکەکانی ئەرمینیا
2020-10-17 [08:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی (BBC) و بە پشتبەستن بە گوتەی بەرپرسانی ئازەربایجان، لەو ھیرشانەدا کە بۆ سەر شاری گەنجە، دووەم گەورەشاری ئازەربایجان بووە، چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوون کراون و لە ئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

شاری گەنجە کە دووەم گەورەشاری ئازەربایجانە و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس دانیشتووی ھەیە و ٦٠ کیلۆمەتر لە قەرەباغ دوورە کە شەڕ و ئاڵۆزی تێدایە.

لە بەرانبەر ئەو ھێرشانەی ئەرمینیادا، کۆماری ئازەربایجانیش ھێرشی کردووەتە سەر شاری ستپاناکرت (خان کەندی) پایتەختی ھەرێمی قەرەباغ و چەند ناوچەیەکی دیکە کە قوربانیی لێی کەوتووەتەوە، بەڵام وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ھێرش کردنە بۆ سەر یەکتری بەردەوامن، ھاوکات یەکتری بە پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوانیان و کردنە ئامانجی ھاوڵاتیانی سڤیل تۆمەتبار دەکەن.

ھەر دوو وڵات یەک ھەفتە لە مەوبەر بە ناوبژیوانی ڕووسیا ڕێککەوتنیان بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانی واژۆ کرد، بەڵام ئاگربەستەکەیان تەنیا یەک ڕۆژی خایاند و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەستیان پێ کردەوە.

شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان ئەرمینیا و ئازەبایجان کە لەسەر  ناگۆرنی قەرەباغە و لە ڕێکەوتی ٢٧ی ١٠ی٢٠٢٠وە دەستی پێ کردووە ھەتا ئێستا لە ھەردوو لا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و بە سەدان کەس بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad