ZN-هەولێر
ڕۆژی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠، دکتۆرە مەیادە محمد نەجاڕ بڕیاردەری فڕاکسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی عێراق، سەردانی وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراقی کرد
ڕۆژی پێنچ شەممەی ڕابردوو د.میادە نەجاڕ بڕیاردەری فڕاکسیۆنی زەرد لە پەڕلەمانی عێراق، بەمەبەستی بەدواداچوون و خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ هەر سێ ساڵی(٢٠١٦٫٢٠١٥٫٢٠١٤) سەردانی (د.علاء احمد) وەزیری بازرگانی حکومەتی عێراقی کرد، سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم و وەڵامی نوسراوی پێشووتری سەڕۆککوەزیرانی عێراق بەڕێز(مستەفا کازمی) کە پێشووتر داوای روونکردنەوە لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق کردبوو، وەزیری بازرگانی عێراق بە دکتۆرە مەیادە نەجاڕ ڕاگەیاند، کە وەڵامی نوسراوەکەیان داوەتەوە و پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ هەر سێ ساڵی(٢٠١٦٫٢٠١٥٫٢٠١٤) ئامادەیەو لە نزیکترین کاتدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستە داراییەکان بۆ برا جووتیارانی هەرێم.
لای خۆشیەوە، دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ڕایگەیاند، تاکو وەرگرتنی استحقاقی تەواوی جوتیارانی هەرێم لەگەڵ ئەو دۆسیەیە بەردەوام دەبن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتنی برا جووتیاران بە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان.
ئەوەی شایانی باسە، پێشتر بە نوسراوێک دکتۆرە مەیادە نەجاڕ داوای لە سەڕۆککوەزیرانی عێراق کردبوو بۆ خەرجکردنی پارەی جووتیارانی هەرێم، دواتر بە نوسراوێکی فەرمی سەڕۆککوەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی بارزگانی کرادبوو داوای بەرچاوروونی و هۆکاری خەرجنەکردنی ئەو پارەیەی لە وەزارەتی بازرگانی کردبوو، لەدواین بەدواداچوون وەزیری بارزگانی عێراق، بە دکتۆرە مەیادە نەجاڕی راگەیاندووە، کە پارەی جووتیارانی هەرێم ئامادەیە و نزیکترین کاتدا دەست دەکەن بە خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە |