English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركردەیەكی داعش لە كەركووك كوژرا
2020-10-17 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە سەركردەیەكی داعش لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق كوژراوە.

 

لیوا یەحیا رەسول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە كە هێزێكی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیيان لە ناوچەی دۆڵی شای باشووری پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.

 

راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، سەركردەیەكی داعش كە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژكراوی لەخۆ بەستبوو و لەنێو حەشارگەیەكدا خۆی حەشاردابوو، كوژراوە.

 

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤دا، بەتەواوی پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنباری داگیركرد لەگەڵ بەشێكی پارێزگاكانی دیالە و كەركووك كە دواتر لە ماوەی چەند ساڵێكدا لە دەست ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە رزگاركران.

 

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، حەیدەر عەبادی لە نۆی كانوونی یەكەمی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر ئەو رێكخراوەدا راگەیاند.

 





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad