English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان :  ئەو ھێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین 
2020-10-17 [02:18 AM]

ZNA – ھەولێر 


 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گرووپێکی لەیاسادەرچوو بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری بەغدا سووتاند و لە کاتی ھێرشەکەدا ئاڵای کوردستان و وێنەی سیمبولەکانی کورد سووتێندراون و ئاڵای حەشدی شەعبی ھەڵکراوە. 

ئێمە ئەو ھێرشە شەرمەزار دەکەین و بە کردەوەیەکی ئاژاوەگێڕانەی دادەنێین. ھێرش بۆ سەر بارەگای حزبێک کە ھێزێکی سەرەکیی ڕووخاندنی دکتاتۆری بووە لە عێراق، ھێرشە بۆ سەر مێژووی خەباتی ھاوبەشی کورد و ھێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان لەپێناو نەھێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری. 

ھەڕەشەیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە، لەباربردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسییە و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، ناکۆکە. 

ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و ھێزە چەکدارەکانی عێراق مێژوویەکی تازەی ھاوبەشیان لە شەڕی داعشدا تۆمار کرد، ئێمە ھیوادارین ئەو ھاوبەشییە ھاوکارییەکی زیاتری بەدوادابێت لەڕووی سیاسییەوە لەپێناو دەربازکردنی ھەموو خەڵکی عێراق لەو بارودۆخە ناخۆشەی تێیکەوتووە. 

نابێ ھیچ لێدوان و مشتومڕێک لە ھیچ بوارێکدا ئەو ھاوبەشییە تازەیەی نەتەوە و پێکھاتەکانی عێراقی تازەدا تێکبدات، دەبێ ھەموو لایەک ئەو ھاوخەباتییەی ڕابردوو بەکار بێنین بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی فیدرالیی عێراق لەپێناو ھێنانەکایەی بەڕێوەبردنێکی باشتر کە لە خزمەت خەڵکی عێراقدا بێت. 

داوا لە ھەموو لایەک دەکەین بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوە بکەن و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە یاسایییەکانیان بە شێوەیەکی جددی و خێرا دەستپێ بکەن و تێکدەران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. 

نێچیرڤان بارزانی
 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
 ١٧/١٠/٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad