English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ی ئێس 400ی تاقیكرده‌وه‌، ئەمەریکا ره‌خنه‌ی توندی له‌ تورکیا گرت
2020-10-17 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌سه‌ر تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ئێس 400ی ڕوسیا لە ڕۆژی هەینی رابردوو و پشتگوێخستنی هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، واشنتۆن ره‌خنه‌ی توندی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گرت و رایگه‌یاند، هەڵدانی ئەو موشەکە لەگەڵ بەرپرسیارێتییەکانی تورکیا وەکو ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ ناگونجێت.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی هەبەر کە نزیکە لە حکومەتی تورکیاوە، ڕایگەیاند لەشکری تورکیا تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی S-400ی لە پارێزگای سنۆپی باکوری وڵاتەکە نزیک دەریای ڕەش ئەنجام داوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند هەڵدانی ئەو موشەکە لەگەڵ " بەرپرسیارێتییەکانی تورکیا وەکو ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمەریکا ناگونجێت."

گوتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە بە ڕوونی وتومانە: بەکارهێنانی سیستمی S-400 لەگەڵ بەرپرسیارێتییەکانی تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ئەمەریکا و ناتۆ ناگونجێت. ئێمە دژی کڕینی ئەو سیستمەین لەلایەن تورکیاوە و نیگەرانییەکی قوڵمان هەیە لەسەر ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەڵێن تورکیا دەیخاتە کار."

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سینات، جیم ڕش‌ی کۆماری ئەو تاقیکردنەوەیەی بە " ڕەفتارێکی مایەی قبوڵنەکردنی" هاوپەیمانێکی ناتۆ لەقەڵەمدا.

ڕش لە بەیاننامەیەکدا گوتی ئەو هەنگاوە زیان بە ناتۆ دەگەیەنێت و مەترسییەکی ڕاستەوخۆ دەخاتە سەر فڕۆکەی جەنگی F-35 ی ئەمەریکا و سیستمی بەرگری ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ناتۆ.

هەروەها دەشڵێت " بە پێی یاسای ئەمەریکا دەبێت سزا بخرێتە سەر ئەو وڵاتانەی پەیوەندییە بەرگرییەکانیان بەردەوام لەگەڵ ڕوسیا پتەو دەکەن، و پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیەکی توند بگەیەنێت کە پێویستە تورکیا دەستبەرداری S-400 ی بێت."

سیناتۆر باب منێندێز دیموکراتێکی باڵای هەمان کۆمیتەی سینات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " پێویستە دەستبەجێ سزای تورکیا بدرێت بۆ کڕین و بەکارهێننای ئەو سیستمە."

هەروەها ڕەخنەشی لە بەڕێوەبەرایەتی ترامپ گرت و گوتی " سەرنەکەوتنی سەرۆک ترامپ بۆ جێبەجێکردنی یاسا و هاوسۆزی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەیەکی گەوەرە بۆ ئاسایشی نیشتمانیمان و هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبەشانمان لە ئەوروپا دروست دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو تاقیکردنەوەیەی نە پشتڕاست کردۆتەوە و نە نکوڵیشی لێ دەکات.

تورکیا لە ساڵی 2017 ڕێککەوتنێکی بۆ کڕینی سیستمی S-400 لەگەڵ ڕوسیا مۆر کرد کە یەکەم بەشی ئەو ڕێککەوتنە بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار بوو و لە مانگی 7 ی ساڵی ڕابوردوو گەیشت.

 

voa





ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad