English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەێیندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
2020-10-17 [04:39 AM]

ZNA – ھەولێر 


 سوتاندن و بێڕێزی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە سەدان و ھەزاران پێشمەرگەی قارەمان و خەباتگێڕ و تێکۆشەری ئەم نەتەوەیە، لە ژێر سێبەرەکەیدا گیانی خۆیان بەخشیوە، " بەتوندی ئیدانەدەکەین." 

ئاڵای کوردستان، سیمبولی باڵای بەرخودانی نەتەوەی کوردو رەمزی ئاشتی و ئاوەدانی و پێکەوەژیانە. پەلاماردانی بارەگای ھەر حزب و لایەنێک، دواتر سوکایەتی کردن بەئاڵای کوردستان، پەیامێکی روونەو، دەخوازێت ھەرچی زووە ململانێ حزبییەکان و گرژییە سیاسیەکان بەلاوە بنرێن و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، یەکدەنگ ویەکھەڵوێست بن، بۆ پاراستنی پیرۆزییەکان و رووبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی ئێستاو ئایندە. 

داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ھێزە دیموکراتییەکان دەکەین، لێکۆڵینەوەی جددی لەوبارەوە بکەن و رێگری لەو جۆرە پێشێلکارییانە بکەن، کە دواجار میمبەری پێکەوەژیانی پێکھاتەکان و پاراستنی بەھا دیموکراتیەکان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەعێراق دەخاتە مەترسییەوە. دەستبردن و سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەھیچ شێوەیەک قبوڵکراونیەو، دەبێ ئەنجامدەرانی بەزووترین کات رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. 

ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی قووڵی خۆمان دەردەبڕین و، راشیدەگەێنین꞉ وەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەھەموو ئان و ساتێکدا، پارێزەری خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستانین، وەک بیلبیلەی چاومان دەیپارێزین. 


شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی
 حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 





ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad