ZNA – هەولێر خانمە ئەکتەری سینەمایی ڤیۆلا دیڤیس بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا دەکات و پۆستەری ئەم بەرهەمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە بەناوی "Ma Rainey’s Black Bottom"یە و بڕیارە لە 19 کانونی یەکەم لە یەکێک ەل پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکرێتەوە.
ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕێت و یەکەم پۆستەری ئەم بەرهەمەی لە هەژماری خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی دیڤینس، هەریەک لە چادویک بۆسمان، کۆلمان دۆمینگۆ و مایکل بۆتس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی جۆرج سی وۆلفە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |