English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كازمی پەیامێك دەداتە دانیشتووانی پارێزگای سەڵاحەدین
2020-10-18 [08:09 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەییشتە پارێزگای سەڵاحەدین و دەستەبەجێ لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكانی پارێزگاكە كۆبووەوە و بە دانیشتووانی پارێزگاكەشی گووت، كە دەوڵەت دەيانپارێزێت و پێویستناكات بترسن.

لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هاتنی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین بە یاوەری فەرماندە ئەمنییەكان جەختكردنەوەیە لەسەر ئەوەی دەوڵەت هەیە بۆ پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیان و چەسپاندنی بنەماكانی یاسا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەك هاولاتی  كوژران.

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد، بەدواداچوونی ورد لەم رووداوە بكرێت و گوتی "پەیامی ئێمە بۆ دانیشتووانی پارێزگای سەڵاحەدین ئەوەیە دەوڵەت هەیە و دەیانپارێزێت، باوەڕی هێزە چەكدارەكانیش تەنیا بۆ نیشتمان و یاسایە، نەك تاكەكان و یان چەند ناوێكی دیكە".

كازمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، تەنیا یاسا و تۆڵەسەندنەوە چاوەڕێی تیرۆر و كردەوە تاوانكارییەكانی دەكات، هەل و شوێنی گەڕانەوەی نییە، "دەبێ فەرماندە ئەمنییەكانیش لە كاری سیاسی دووربكەونەوە و نابێت ترس و دڵەڕاوكێ بوونی هەبێت، هەروەها نابێ پێش تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش پەلە بكرێت و بڕیاربدەین."

وەزیرانی بەرگریی، ناوخۆ، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، جێگری سوپاسالاری عێراق و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەو سەردانە یاوەری كازمی بوون، ئەمەش دوای كوژرانی ئەو 10 كەسە دێت كە لە گوندی فەرحاتیەی سەربە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین لەلایەن گرووپێكی چەكداری نەناسراو كوژران تاوەكو ئێستاش چارەنووسی دوو رفێندراو دیارنییە.

سەنتەری عێراق بۆ بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی جەنگ، چەكدارانی سەربە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە ئەنجامدانی هێرشەكە تاوانباركرد و لە راگەیێندراوێكدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گوتی "لە هەڵمەتێكدا لە قەزای بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین میلیشیاكانی سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق 12 كەسیان كوشتون كە 4 یان منداڵن".

 

 





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad