English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق جه‌خت له‌ پته‌وكردنی پەیوەندییەكان دەكەنەوە
2020-10-18 [11:55 AM]

ZNA-هەولێر


 

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/10/2020 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ره‌وه‌ندی هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قه‌بارەی بازرگانیی هندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان كرده‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كه‌رتی تایبه‌تی هندی ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكاری و پشتگیرییه‌كیان ده‌بێت.

هەروەها باسیان له‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌ هندستان و هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی هندستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌ جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، نێچیرڤان بارزانییش بڕواى هەرێمى کوردستانى بە ڕەتکردنەوەى توندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردەوە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵى گشتیى هندستان لە هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها جه‌خت له‌ پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرایەوە به‌تایبه‌تیش له‌ بواری خوێندنی زانكۆ و بورسی خوێندن له‌ پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ زانكۆكانی هندستان.

تاوتوێكردنی دۆخی ره‌وه‌ند و ده‌ستی كاری هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی رۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هندی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad