English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا بە توندی سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەكات
2020-10-18 [01:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەركۆنەی ھێرشكردنە سەر لقی 5ی پارتی لە بەغدا دەكات و رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ھەوڵەكان دەكەین بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە.

لە پەیامێكدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، بە توندی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا ئیدانە و سەرکۆنە دەکات،  داواش دەکات یەکلاکردنەوەی جیاوازییە سیاسییەکان لە رێگەی دایالۆگ بێت نەک توندوتیژی، کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق راشیگەیاند "ھاوکات پێشوازی لەو ھەنگاوانە دەکەین کە لە بارەی ئەو ھێرشە گیراونەتەبەر".

سەرلەبەیانی دوێنێ 17ی تشرینی یەکەمی 2020 بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و جگە لە سووتانی بارەگاکە، ئاڵای کوردستانیش سوتێنرا کە رەمزی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردستانە، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی و كاردانەوەی ناوخۆی و دەرەوەی لێكەوتەوە، جگە لە خەڵكی سیاسیی و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ژمارەیەك باڵیۆزخانە و نوێنەری وڵاتان لە عێراق نیگەرانی خۆیان دژی ئەو كردەوەیە راگەیاند.

 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad