English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌كه‌ی به‌له‌دی كرد
2020-10-18 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژی شەممە تەرمی 10 کەس لە ناوچەی فەرحاتییەی قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین دۆزرانەوە کە سەر بە حەشدی عەشائیرین، ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکۆنەی رووداوەکەی کرد و رایگەیاند، کە دەبێت بەزووترین کات لیژنەیەک بۆ دۆزینەوەی بکەرانی رووداوەکە پێکبهێندرێت

 

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی فه‌رحاتییه‌ ده‌کات

 

زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.

 

داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

 

ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١٠/١٨





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad