English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی عێراق ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌
2020-10-18 [01:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 56 كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ 15 كه‌سیان له‌ سلێمانی، هه‌شت له‌ هه‌ولێر و نۆ كه‌سیشیان له‌ دهۆك بوون، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 110 تووشبووی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 110 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 426 هه‌زار و 634 تووشبوو.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ 240 له‌ سلێمانی تووشبوو، له‌هه‌ولێر 274 تووشبوو، له‌ دهۆك 283 تووشبوو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی 15 كه‌س، له‌ هه‌ولێر هه‌شت كه‌س، له‌دهۆكیش نۆ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌ سلێمانی 79 كه‌س، له‌ هه‌ولێر 126 كه‌س، له‌دهۆك 260 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 56 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ 10 هه‌زار و 254 كه‌س.





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad