ZNA- هەولێر
شەوی رابردوو ١٧ی ئۆکتۆبەر، لە ناوچە جیاوازەكانی لوبنان خۆپیشاندەران سەرلەنوێ رژانەوە سەر شەقامەكان.
خۆپێشاندانی دوێشەو، بیرهێنانەوەی سەرهەڵدانی 17ی ئوكتۆبەری ساڵی رابردوو بوو كە خۆپیشاندانەكان لە دژی گەندەڵی و دۆخی ئابووری و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان دەستیان پێكردبوو.
خۆپیشاندەران لە بەیروت لە شوێنی تەقینەوەكەی رۆژی 4ی تەمموزی رابردوو كۆبوونەوە و دژی دەسەڵاتداران و ئەو گرووپە سیاسیانە دروشمیان گوتەوە کە چەندین ساڵە لەم وڵاتە دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست.
ئەم هەواڵە 1444جار خوێندراوەتەوە |