ZNA- هەولێر
كیوان كاشفی به‌ڕێوه‌به‌ری ژوورەكانی بازرگانی ئێران و سووریا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی بەرزكردنەوەی ئاستی هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ ئەم وڵاتە له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ، ناوه‌ندێكی بازرگانی تایبه‌ت به ئێران داده‌مه‌زرێنن.
ژوورەكانی بازرگانیی ئێران و سووریا بلاویكردەوە، نێوەندە بازرگانییەکە له سه‌ر رووبه‌ری چوار هه‌زار مه‌تری چوار گۆشه دادەمزرێت و بیست و چوار كۆمپانیای ئێرانی تێدا كار ده‌كه‌ن.
ئەم نێودندە دوو نهۆمی وه‌ك پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئێران به‌كار دێت و نهۆمه‌كانی دیكه‌ش بۆ كاروباری بازرگانی، ماركێتینگ و كار و باری گواستنه‌وه كاڵا کەڵکیان لێوەردەگیرێت .
بە گوتەی کەیوان کاشفی، تێچووه‌كانی ئه‌م نێوەندە بازرگانییه له سەرشانی حكومه‌تی ئێران ده‌بێت و له‌م رێگایه‌وه ده‌یه‌وێت پێگه‌ی له بازاڕه‌كانی سوریا به‌هێزتر بكات.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |