English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەكی ئەمەریكی: بەرپرسێكی ئەمەریكا بەنهێنی سەردانی سوریای كردووە
2020-10-19 [08:44 AM]

​ZNA- هەولێر


رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرایکرد بەرپرسێکی کۆشکی سپی، بەنهێنی سەردانی دیمەشقی کردووە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا، لەپێناو هەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو هاونیشتمانییە ئەمریکییانەی واشنتن پێیوایە لەلایەن حکومەتی سووریاوە دەستگیرکراون.

بەرپرسانی ئەمریکا پێیانوایە شەش هاونیشتمانی بێسەروشوێنی وڵاتەکە، لە سووریا، لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە دەستبەسەرن

رۆژنامەکە لە زاری چەند بەپرسێكی کۆشکی سپی گواستووەتەوە بەبێ ئەوەی ناویان ئاشكرابكات رایانگەیاندووە، کاش پاتێل، گەورەترین بەرپرسی قەڵاچۆکردنی تیرۆر لە کۆشکی سپی، لە چەند ساڵی رابردوو بەنهێنی چووەتە دیمەشق.

بەپێی ئەو رۆژنامەیە، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ و کەسانی دیکەش، کە ئاگاداری وردەکاریی دانوستاندنەکانی بەرپرسە ئەمریکییەکە بوون، گوتویانە گەشتەکەی پاتێل یەکەم دیداری بەرپرسانی ئەمریکایە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا، لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی رابردوودا.

کاس پاتێل، وەک ئەوەی سەرچاوە ئاگادارەکان بە رۆژنامەکەیان گوتووە، کە پاتێل جێگری یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکایە، چووەتە دیمەشق بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەشار ئەسەد، لەپێناو ئازادکردنی هاونیشتمانییە ئەمریکییەکان.

لە ساڵی 2012ەوە واشنتن پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ دیمەشق پچڕاندووە، وەک ناڕەزایەتییەک لە کوشتنی خۆپێشاندەران لەسەر دەستی حکومەتی سووریا.

واشنتن پێیوایە ئۆستن تایس، رۆژنامەڤان و ئەفسەری پێشووی هێزی دەریاوانیی ئەمریکا، کە لە 2012ەوە لە سووریا دیارنەماوە، لەگەڵ مەجد کمالماز، چارەسەرکاری ئەمریکی - سووری کە لە 2017ەوە لە سووریا دیارنەماوە، هەروەها 4 کەسی دیکەی ئەمریکی، لەژێر دەستی حکومەتی سووریادان و هیواخوازە ئەو وڵاتە ئازادیان بکات.

 





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad