ZNA- هەولێر
سوپاسالاری عێراق ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق رایگەیاند، فەریقی مافپەروەر فازڵ عەباس مەهدی، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 3 هەزار و 110 کەس و گیانلەدەستدانی 56 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا راگەیاند.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا 426 هەزار و 634 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، کە 10 هەزار و 254 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە، 360 هەزار و 477 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە |